پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڤلادمیر پوتن سەرۆكی روسیا، ستایشی پێشڕەوی سوپای وڵاتەكەی دەكات و راشیگەیاند كۆتایی ئەمساڵ موشەكێكی كیشوەربڕ دەچێتە خزمەتی سەربازییەوە.
پوتن لە وتەیەكیدا رایگەیاند، هێزەكانی روسیا لە ئۆپراسیۆنەكەیان لە هەرێمی “دۆنباس” لە ئۆكرانیا زۆر بە باشی پێشڕەوی دەكەن و وتیشی بە نوێترین جۆری چەك و كەلوپەلی سەربازی بەرەو پێشیان دەبەن و توانای جەنگییان بەهێز دەكەن.
پوتن راشیگەیاند، كۆتایی ئەمساڵ مووشەكی سارمات دەچێتە خزمەتی سەربازییەوە، كە مووشەكێكی كیشوەر بڕە و بە سەركەوتویی تاقییان كردووەتەوە.