پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد ئەحمەد ئەربیلی، هونەرمەندی گەورەی کورد لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کۆچی دواییکرد.
محەمەد ئەحمەد ئەربیلی یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی شاری هەولێر و کوردستان و خاوەنی زیاتر لە 100 گۆرانی بوو.
لەماوەی ژیانیدا خاوەنی چەندین گۆرانی بەناوبانگ بوو لەنێویشیاندا گۆرانی “یەڵا شۆفێر” و مەقامە بەناوبانگەکەی “لەپاش مەرگم”، زۆرێک لە هونەرمەندە دیارەکانیش سودیان لە کارەکانی بینیوە و ئاوازەکانیان بەکارهێناوە وەک هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک و ئیبراهیم تاتڵیساس.
محەمەد ئەحمەد ئەربیلی لە ساڵی 1933 لەدایکبووە، ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 89 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد.