پۆڵەتیک پرێس
لە وەرزی گەرمدا جەستە زیاتر ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئارەقکردن و بێزاربوون، چەند خواردنەوەیەک لە کەش و هەوای گەرمدا یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدەن و سوودێکی زۆری پێدەگەیەنن.
سێ خواردنەوە لە کەش و هەوای گەرمدا یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدەن:
-ئاو
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، یارمەتی دابەزینی کێش و شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات، کەمی ئاو لە جەستەدا دەبێتە هۆی گێژبوون، لەدەستدانت سەرنج، سەرئێشە و وشکبوونەوەی ئەندامەکانی جەستە.
-شەربەتی سروشتی میوەکان
ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک پڕتەقاڵ، مۆز و ئەوانی دیکەش ڕێگری لە وشکبوونەوە دەکەن.
-ئاوی گوێزی هیندی
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و مەگنسیۆم بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ شێدارکردنەوەی جەستە دادەنرێت.