پۆڵەتیک پرێس
مۆبایلی هۆتواڤ تی فایف پڕۆ یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکەکان کە تایبەتمەندیەکی زۆر لەخۆدەگرێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی دیکە دەکات.
مۆبایلی هۆتواڤ تی فایف پڕۆ کێشەکەی 280 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی شەش ئینج و دیقەی پیشاندانی 1440/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6761 هێلیۆ ئەی22 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 7500 میلی ئەمپێرە.