تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید

پۆڵەتیک پرێس

Wiko 10 یەکێکە لە مۆبایلە زیرەکە پێشکەوتووەکان کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت.

Wiko 10 کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.75 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 هێلیۆ جی37 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا