سامسۆنگ کاتژمێرێکی جیاواز دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ کاتژمێرێکی جیاواز بەتایبەتمەندی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

سامسۆنگ داهێنانی لە دروستکردنی کاتژمێرە نوێیەکەیدا کردووە و کامێرای بۆ زیادکردووە، کاتژمێرەکە شێوەیەکی بازنەیی هەیە وکامێرای بۆ گرتنی وێنە و ڤیدیۆکردن تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێژەی %40 توانای درێژکردنەوەی شاشەکەی بۆ شێوەی هێلکەی هەیە.

کۆمپانیاکە کاردەکات بۆئەوەی پێشکەوتنێکی دیکە لە کاتژمێرەکەدا بکات ئەویش ئەوەیە کاتژمێرەکە توانای گەورەکردنی قەبارەی شاشەکەی هەبێت، بەکارهێنەران دەتوانن وەڵامی نامە و پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان بدەنەوە بێ بەکارهێنانی مۆبایل.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا