پۆڵەتیک پرێس
هەڵوەرینی قژ بەیەکێک لە کێشە باوەکانی قژ لەجیهاندا دادەنرێت، بەشێکی زۆری خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن و چەندین رێگای جیاواز بۆ چارەسەرکردنی تاقیدەکەنەوە.
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی قژدا هەیە، هەندێک لە خواردنەکان ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن ئەوانیش:
-گوێز
یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخات، هەروەها ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
-ماسی
ماسی دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3، ڤیتامین، کانزا و پڕۆتینەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی قژ هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
-هێلکە
دەوڵەمەندە بە ماددەی بیۆتین، کانزاکانی زینک و سیلینیۆم، پڕۆتین و دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە وەرینی قژ دەکات.
-بیبەر
ڤیتامین سی ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی قژ هەڵوەرین هەیە و یارمەتی گەشەی قژ دەدات، بیبەری شیرین یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە و قژ هەیە.