پۆڵەتیک پرێس
گایەک لە کێڵگەیەک لە ویلایەتی ئالابامای ئەمریکا بەهۆی شاخە گەورە و درێژەکانیەوە ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.
شاخەکانی پۆنچۆ نزیکەی 3.23 مەتر درێژن، پۆنچۆ تەمەنی حەوت ساڵە و لە کێڵگەیەک لەناوچەی گوودواتەر لە ئالاباما دەژی، لە تەمەن شەش مانگیەوە لای خێزانێکە و بەخێوی دەکەن، خاوەنی گاکە جیرال بۆپ دەڵێت: گەورەیی و درێژی شاخەکانی وایکردووە پۆنچۆ زۆر جیاواز و سەرنجڕاکێش بێت.
بۆپ ئاماژەی بەوەکرد کاتێک پۆنچۆ تەمەنی بوو بە چوار ساڵ تێبینی ئەوەی کردووە شاخەکانی بەراورد بە گای ئاسایی درێژتربووە و بەهۆی ئەمەشەوە هەستی بەوەکردووە ژمارەی پێوانەی دەشکێنیت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە، جەختی لەوەش کردووە پۆنچۆ ئێستا زۆر بەناوبانگ بووە و بەشێکی زۆری خەڵک سەردانی دەکەن و گێزەر و سێو و چەندین خواردنی دیکەی پێشکەش دەکەن.