پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیا عێراقیەکان هەواڵی ژەهرخوارکردنی پەرلەمانتاری نوێ یاسر حوسەینی خێزانەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاو کردەوە.
بەڵام ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی پارێزگای بابل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەواڵی مردنی منداڵی یاسر حوسەینی بە هۆی ژەهر خواردکردنەوە دوورە لە ڕاستیەوە.
وتیشی “ڕاستی ڕووداوەکە بریتییە لە شەڕی خێزانیی بنەماڵەیەک لەسەر میرات، تێیدا دوو کەس کوژراوە و یەکێکی تریش بریندار بووە کە کەسوکاری چالاکوان و کاندیدی دەرچوو یاسر حوسەینیە، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتی بەشی پۆلیسی ناحیەی قاسم لە پارێزگای بابل”.
ڕوونیشی کردەوە”پۆلیس دەستبەجێ چووەتە شوێنی ڕووداوەکە و یەکێک لە تاوانباران دەستگیرکراوە و هەوڵی دەستگیرکردنی ئەوانی تریش دەدرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە میدیا عێراقیەکان ڕایانگەیاند، یاسر حوسەینی، پەرلەمانتاری نوێ لە پەرلەمانی عێراق، لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی 2021، وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بەشداری کردبوو، لە ئێستادا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی ژەهر خوارد کراون و تەندروستیان ناجێگیرە.