رێواز فایەق بەتوندی وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێواز فایەق لەسەر قسەکانی دوێنێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و وتی: بەپێی نەریتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم دەبێت کۆکەرەوەی هەموو هێزە سیاسییەکان بێت و پارێزەری یەکڕیزی گەلی کوردستان و هێزە سیاسییەکان بێت، پێشبینیشم وابوو سەرۆکی هەرێم خۆیی ببوێرێت لەو جۆرە وتارانە.

دوێنێ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی حزبەکەی وتی: ” ئەمڕۆ ئەگەر سەیری نەخشەی سیاسی بکەین لە کوردستان، تەنیا حیزبێک کە دەتوانێت؛ تەنیا حیزبێکیش کە حیسابی بۆ دەکرێت پارتییە”.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قسەی کرد، رایگەیاند، “بەپێی نەریتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم دەبێت کۆکەرەوەی هەموو هێزە سیاسییەکان بێت و دەبێت پارێزەری یەکڕیزی گەلی کوردستان و هێزە سیاسییەکانی بێت، بەڵام دوێنی بەو قسەیە هەموو ئەو بنەمایانەی تێکشکاند و وێرانی کردن کە لەلای خەڵکی هەرێم گەڵاڵە بوو بەوەی، ئێمە دەتوانین بە یەکڕیزی بچینە بەغدا بۆ پاراستنی شایستەییەکانی گەلی کوردستان”.

وتیشی: سەرۆکی هەرێم خۆشی بڕوای بەو قسەیە نییە، بەڵام بووەتە بەشێک لەو فەرهەنگی سڕینەوەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەزموونی دەکات کە بچووکردنەوەی حزبەکانی ترە لە هەرێمی کوردستان.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەمەوێت بیری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەموو ئەوانەی بهێنمەوە کە ئەوانیتر ناخوێننەوە و کەلتوری سڕینەوەیان کردووە بە بەشێک لە خیتابی سیاسییان، گەر هێزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شەڕی داعشدا نەبوونایە ئەم هەولێری قەڵا و منارەیە لەبەردەم مەترسیدابوو.

باسی لەوەشکرد، “یەکێتی حزبێکی قبوڵکراوی متمانەپێکراوە لەسەر ئاستی عێراق بە دەلیلی نزیکترین بابەت کە بابەتی دانوستانکردنە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و کوتلە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەی کە سەرۆکایەتی شاندی دانسوتانکار قوباد تاڵەبانی کردوویەتی، کە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانییە و سێ وەزیری یەکێتی و گۆڕانیش یاوەرییان کردووە”.

وتیشی: ئەگەر ئەوان جێی متمانە و قبوڵکردن نەبوونایە و حساب بۆ کراو نەبوونایە، خەڵکی هەرێمی کوردستان ئێستا ئەو 200 ملیارەی بۆ نەدەهات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت موچەکەی پێبدات.

رێواز فایەق راشیگەیاند، “هەر هێزێك هەر حیزبێک هەر کەسێک حساب بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناکات و نایخوێنێتەوە، یەکێتیش حسابی بۆ ناکات و نایخوێنێتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا