پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە دەڤەری راپەرین چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەناو سەنتەری قەزای رانیە، لە گەرەکەکانی زانکۆ و کوێستان دەست بە بەستنی پێوەری زیرەک کراوە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای راپەڕین و بەڕێوەبەری جێبەجێکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا لە سلێمانی و نوێنەری بەشی سەلامەتی، بەڕێوەبەری پرۆژەی کۆمپانیای شاندز ئامادەی یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆژەی بەستتنی پێوەری زیرەک لە رانیە بوون.