كچانی فەڕەنسا و نەوریج سەركەوتنیان تۆماركرد

لە بەردەوامی یارییەكانی تۆكیۆی 2020 تۆپی دەستی كچانی فەڕەنسا و نەوریج سەركەوتنیان بەدەستهێناو توانیان لە هەنگاریا و كۆریای باشوریان ببەنەوە.

لە جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی تۆپی دەستی كچانی ئۆڵیمپیاتی تۆكیۆی 2020، لە كۆمەڵەی دووەمدا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا یاریكردو توانی یارییەكەی لێ بباتەوە.

لەو یارییەدا فەڕەنسا بە جیاوازی تەنیا گۆڵێك و بە 30 گۆڵ بەرامبەر بە 29 گۆڵ یارییەكەیان لە سودی خۆیان كۆتایی پێهێنا.

لەلایەكی دیكەوە لە یارییەكی كۆمەڵەی یەكەمیشدا، هەردوو هەڵبژاردەی نەرویج و كۆریای باشور ڕووبەڕووی یەكبوونەوە و نەرویج بە 29 گۆڵ بەرامبەر بە 27 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا