لیژنەی پێشبڕكێكان لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق ، رۆژی 16ـی ئەم مانگەی دەستنیشانكرد بۆ ئەنجامدانی یاری كۆتایی خولی پلەیەكی عێراق كە لە نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و سناعە بەڕێوەدەچێت.
بریارە یارییەكە لە سەر یاریگەی تاجی لە كاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی هەینی بەرێوەبچێت .
پێشتر هەردوو یانە سەركەوتنیان بۆ خولی نایابی وەرزی داهاتووی عێراق مسۆگەر كردووەو ئەم یارییەش بۆ یەكلاكردنەوەی پاڵەوانی خولەكەیە.