یاریزانانی ڕیاڵ زۆر بە بەرشە پێكەنیون

پۆڵەتیكسپۆڕت

دۆڕاندنی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی باڤاری تەنها دۆڕاندنێكی ئەنجام گەورە و كەمەر بڕ نەبوو بۆ یانەكە بەڵكو لێدانێكی گەورەش بوو لە مێژووی یانەكە.

Toni Kroos 

لەو چوار چێوەیەدا لە هەموو شوێنێكەوە چیرۆكی تایبەت بەو یارییە بڵاو دەكرێتەوە و یاریزانان و كەسێتییە جیاجیاكان باس لە ئەنجامی 8 – 2 ی بایرن بەرامبەر بەرشەلۆنەیەك دەكەن كە میسی تیایدا یاری دەكات و بە شتێكی قورس ناوزەندی دەكەن هەر بۆیە تۆنی كروسی ئەڵمانی نێوەندكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید باس لەو شەوە دەكات كە بەرشەلۆنەی تیایدا هاوتا كراوە بە ژمارەی درێسەكەی ئەو كە 8 و دەڵێت: شتێكی سەیر بوو ئەنجامەكە لەوەدا نەبوو بوەستێت ئێمەش لە گروپ چاتی خۆماندا بووین خەریكی قسە كردن بووین لە سەر چوونە دەرەوەمان لە خولی یانە پاڵەوانەكان و سەرزەنشتی خۆمانمان دەكرد كە ئەگەر بهاتبا كەمێك بە ئاگایی ترەوە یاریمان بكردایە دوور نەبوو مان سیتی ببڕێن و سەر بكەوین بۆ قۆناغی 8 ئیدی وردە وردە یارییەكە گەرم بوو بایرن هەر زوو گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد هاوڕێكانم پیرۆزباییان لە من كرد دواتر بەرشە یەكسانی كردەوە هەموان بێ‌ دەنگ بوو گەرچی ئەو دۆخە زۆری نەخایاند ئیدی گۆڵ لە دوای گۆڵ تۆمار دەكرا تا كار لە كێبڕكێدا نەما.

یاریزانە ئەڵمانییە ناوازەكەی ڕیاڵ دەشڵێت: زۆر زاڵمانە بە بەرشەلۆنە پێ‌ دەكەنین كاتێك ئەنجامی یارییەكە بوو بە 8 گۆڵ بۆ بایرن ئیدی من لە دڵەوە بۆ شتیگن غەمبار بووم، بەڵام بۆ بەرشەلۆنە خۆشحاڵ بووم وەك هەموو یاریزانەكانی تر، چونكە ئیتر بایرنیش خۆی خۆشەویست كرد لای هاندەرانی ڕیاڵ، چونكە ئێستاش كە ناوی مانۆلاس دێت لە مەدرید هەمووان كەیفیان پێ‌ دێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا