شەش یانە بۆ ریزی پلە یەكەكانی یەكی كوردستان سەركەوتن

دوای ململانێ و كێبڕكێییەكی زۆر دواجار شەش یانە بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان سەركەوتن و دوو یانەش چاوەڕێی سەركەوتنن بۆ هەمان پلە.

خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان، كە لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتیی دەكرێت، دوای یەكلابوونەوەی زۆربەی ركابەرییەكانی قۆناغی 16، شەش یانە بۆ یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ سەركەوتن.

ئەو یانانەش بریتین لە یانەكانی، بروسك، پیشەسازی، قەڵادزێ، رانیە، چوارقوڕنە، شۆریجە.

هاوكات، تائێستا دوو یاری ماون دوای ئەو یارییانەش دوو یانەكەی دیكە بەهەمانشێوە سەردەكەون بۆ پلەی یەك.

ساڵانە لە خولی پلە یەكی كوردستاندا 18 یانە بەشداری دەكەن و كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا