ڕۆناڵدینۆ ژیانی لە مەترسیدایە

ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسالۆنا ژیانی کەوتۆتە مەترسیەوە بەهۆی ئالودەبونی بە مادە کحولیەکانەوە .

ماوەیەک بەر لە ئێستا دایکی ئەستێرەی ناوبراو بەهۆی فایرۆسی کرۆناوە کۆچی دوایی کرد بۆیە دینۆ پاش بیستی هەڵەکە شۆک دەبێت دواتر بۆ بیرچوونەوەی خەم و خەفەتی کۆچی دوایی دایکی دەستی داوەتەوە خواردنەوەی مادەکحولیەکان .

هاورێکی نزیکی دینۆ ڕایگەیاند دینۆ بەجۆرێک ئالوودە بووە کە هەڵدەسێت دەست دەکات بەخواردنەوە تا ئەوکاتەی ئەخەوێت ، هاوڕێکەی ڕایگەیاند گەر بێت و ئەستێرەکەی پێشووی تۆپی پێ بەردەوام بێت لەسەر خواردنەوە ئەو دوور نییە ژیانی ئەویش نەکەوێتە مەترسییەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا