جەعفەر شێخ مستەفا: گرنگە هێزی پێشمەرگە ڕێكخراو بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گرنگە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزێكی نیشتیمانیدا رێكخراو بكرێت.

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گرنگە هێزی پێشمەرگە ڕێكخراو بكرێت و لە چوارچێوەی هێزێكی نیشتیمانی دامەزراو لە پێناو پاراستن و دورخستنەوەی هەمو ئەو مەترسییانەی كە دەكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بارەی تیرۆرەوە باس لەوە دەكات، بابەتی تیرۆر لە دوای ڕوداوی هێرشەكانی 11ی سێبتەمبەری ئەمریكاوە بووەتە دیاردەیەكی جیهانی و گرفتێكی نێودەوڵەتی كە كۆی مرۆڤایەتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، كوردیش بەدەر نەبووە لەو هەڕەشانەی تیرۆریستان كە جیهانیان بەخۆیانەوە سەرقاڵ كردووەو لەگەڵ هاتنی داعش بۆ ناوچەكانی عێراق لە دوای ساڵی 2014ەوە كردەوە تیرۆریستیەكانیان بەرفراوانكرد و چەند شار و شارۆچكەیەكی عێراقیان كۆنترۆڵ كرد و دور لە موڕاڵی مرۆڤایەتی هەمو شتێكیان خاپور كرد و تاوانی جینۆسایدیان بەرامبەر بە برا ئێزییدییەكان ئەنجامدا و بونە مایەی ئاوارەبونی هەزاران كەس.

جەعفەر شێخ مستەفا دەشڵێت، “تیرۆریستان لە هەوڵ و پەلاماری بەردەوام دابون بۆ تێكدانی سەقامگیری هەرێمی كوردستان، بەڵام ئازایەتی و قوربانیدانی هێزەكانی پێشمەرگە، بەپاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان دژ بە تیرۆریستانی داعش لە عێراق هەمیشە پەلامارەكانیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكان شكست پێهێناون، ئێستاش گرنگە هێزی پێشمەرگە رێكبخەینەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا