پۆڵەتیک پرێس
ماڵپەڕی The Mirror ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئەمریکا “تەنێکی نامۆ”ی ژێرئاوی ئاشکرا کردووە، کە تا ئێستا شارەزایان و تەکنەلۆژیای نوێ نەیتوانیوە شیبکاتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ژێردەریاییی ئەمریکی لە رێگەی ئامێری سۆنەرەوە تەنێکی نامۆی “خێراجوڵە”ی ئاشکرا کردووە، بەڵام شوێن و کاتی ڕووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەم هەواڵە دوای هەفتەیەک لە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دێت کە تێیدا تەنێکی نامۆ لەناو ئامێری سۆناری کەشتی جەنگی ئەمریکی USS Omaha دەردەکەوێت، بەگوێرەی ماڵپەڕەکە پنتاگۆن جەختی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ڕوویداوە.
ماڵپەڕی The Mirror دەڵێت، بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دوای ئەو لێکۆڵینەوەیە دێت کە جەیمس وڵسی، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکا ئەنجامیداوەو پێشکەشی کۆنگرێسی دەکات.