وەزارەتی شارەوانی هۆشداری دەداتە ئەوانەی پێوەری ئاو لێدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند: هەر كەسایەتی و میدیایەك، هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكەی لەپشت بێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەریان دەگرێتە بەر.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ رایگەیاند: ماوەیەكە لەلایەن ژمارەیەك كەس و میدیاوە، هانی هاووڵاتییان دەدرێت كە پابەندی بەستنی پێوەری ئاو نەبن یان ئامێری پێوەرەكەیان لێ بكەنەوە كە ئەمە زیان بە سامانێكی گرنگی نیشتمانی دەدات كە ئاوە و دەبێتە هۆی بەهەدەردانی.

ئەوەشهاتووە بەستنی پێوەری ئاو، لەپێشدا ڕێگریكردنە لەو بەهەدەردانە و هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاووڵاتییان مسۆگەر دەكات و دواترین خاڵ بریتییە لە كۆكردنەوەی داهات كە بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ساڵی 2021 خەرجی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 117 ملیار دینار، لە كاتێكدا تەنیا 42 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەگشتییەكە باسلەوەش دەكات، پێویستە هەر كەسایەتی و میدیایەك، هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكەی لەپشت بێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەریان دەگرێتە بەر.

ئەمڕۆ یەكشەممە 9_1_2021 لەلایەن ژمارەیەك هاووڵاتی لە شار و شارۆچكە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان پێوەری ئاوی ماڵان لێكرایەوە ئەمەش وەكو دەربڕینی ناڕەزایەتی لەو بڕە زۆرەی پارەی مانگانە بۆ بەشدارانی پێوەری ئاو دێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا