پۆڵەتیک پرێس
مۆبایلی ئێم ئای ١١ یەکێکە لە بەرهەمە نایابەکانی کۆمپانیای شیاومی، تایبەتمەندیەکی زۆری ڤیدیۆکردنی هەیە وایلێدەکات یەکێک بێت لە مۆبایلە گرنگەکان.
پێکهاتەی مۆبایلەکە لە کانزا و شوشەیەک دروستکراوە بەرگەی ڕوشان و بەرکەوتن بگرێت، دووریەکانی(١٦٤.٣/٧٤.٦/٨.١) ملیمە، کێشەکەی ١٩٦ گرامە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٨٨٨ فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦٦٠ی تێدابەکارهاتووە.
کامێرای مۆبایلەکە سێ هاوێنەی بنەڕەتی بەدیقەی(٥+١٣+١٠٨) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی ٢٠ مێگاپێکسڵە، یەکێکە لە مۆبایلە پێشکەوتووەکان لەڕووی کامێراکەیەوە و توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە ، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ و ڕیشاڵی ئێن ئێف سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، خێرای پاتریەکەی ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە.