نوێترین زانیاری لەبارەی لێبڕینی موچە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕی كورتهێنانی بودجەی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەڵێت “ئەگەر حكومەت بەداهاتی دیكە كورتهێنانەكە پڕنەكاتەوە ئەوا لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت”.

پەروین نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ دوشەممە 17ی ئایاری 2021، ڕایگەیاند، ئەگەر بەغدا پشکی هەرێم لە بودجە بنێرێت، ئەوا هێشتا بودجەی هەرێم سێ ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت، بەوەش ئەگەر حکومەت بە داهاتی دیکە پڕینەکاتەوە، لێبڕینی موچە بەردەوام دەبێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی بودجە وتیشی “پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت”.

بەوتەی پەری نوری، لیبڕینی موچە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و موچە بەپێی یاسا ڕێکخراوە و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا