لەعێراق رێوشوێنی ئەمنی توند دەگیرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

هێزە ئەمنییەکانی عێراق رۆژی شەممە سەرجەم رێگا و دەرگاکانی گۆڕەپانی تەحریریان داخست لەبەغدای پایتەختی عێراق بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ.

بڕیارە سەعات 4:00ی پاشنیوەڕۆی شەممە بەمەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ فەڵەستین لەدوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە چەندین زیانی گیانی و ماددی بەرکەوت، هاوڵاتیانی عێراق خۆپیشاندانی جەماوەری سازبکەن.

هاوکات، بڕیارە چەندین حزب و لایەنی سیاسی لەناویشیاندا هاوپەیمانی فەتح و قوتابخانەی ئیمامی خاڵسی و حزبی ئیسلامی عێراق بەشداری لەو خۆپیشاندانە جەماوەرییەدا بکەن کە لەلایەن موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر بانگەشەی بۆکرا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا