پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، 90% كاره‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه له لیژنه‌ی دارایی كۆتاییهاتووه و ته‌نیا پشكی هه‌رێم گرفتی به‌رده‌م پرَۆژهكهیه.
مازن فه‌یلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، “فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی 90%ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یان بۆ ده‌نگدان ئاماده‌كردووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌یاسای بودجه به ده‌نگی زۆرینه له‌په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێندرێت”.
ئه‌و قسانه‌ی مازن فه‌یلی له‌كاتێكدایه د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، تا ئێستا پڕۆژه‌یاسای بودجه ل لیژنه‌ی داراییه‌وه به‌فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌كراوه.