ئەمریكا لەسەر هێرشەكانی سەر هەولێر هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، زۆر تووڕەن لە هێرشی موشەكی سەر هەرێمی كوردستانی عێراق و پاڵپشتی وەزارەتەكەشی بۆ هەرێم دووپاتكردەوە.

ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، “پەیوەندیم بە مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە كردووە، پاڵپشتیمان بۆ هەموو هەوڵێك دووپاتكردووەتەوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە ئەنجامبدەین”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەوانەی دەستیشیان لە هێرشەكەدا هەیە سزایان دەدەن.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئاماژە هەن بەهۆی هێرشەكانەوە بەڵێندەرێكی سڤیل كوژرابێت و چەند ئەندامێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سەربازێكی ئەمریكی و چەند بەڵێندەرێكی ئەمریكیش برینداربوون.

شەوی دوو شەممە 15ی شوبات خولەك چەند موشەكێك لە چەند شوێنێكی نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كەوتنەخوارەوە، بەهۆیەوە كەسێك كوژراو چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

دواتریش میلیشیای سەرایای ئەولیای دەم كە گروپێكی میلیشیایی سەر بەئێرانن بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەكە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا