هاتنی خەلیفە و موریدانی عێراق و ئێران بۆ سلێمانی دواخرا

پۆڵەتیك پرێس

دوای ئەوەی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی داوای لە تەواوی خەلیفە و موریدان و شوێنکەوتووان و دەروێشان لە عێراق و ئێران كرد، لەماوەی 48 کاتژمێردا بگەنە تەکیەیی سەرەکی، بەڵام دواتر ئەو كۆبونەوەیە دواخرا.

هەژار محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی رۆشنبیری كەسنەزانی لە سلێمانی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بانگهێشتكردنی خەلیفە و موریدان و شوێنکەوتووان و دەروێشان لە عێراق و ئێران، تەنها بۆ پێشوازیكردن و بەشداریكردنی گەڕانەوەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانیيە كە لەدەرەوەی وڵاتە و دواتر مەولود دەكرێت.

وتیشی: “بەهۆی ئەوەی گەڕانەوەی شێخ دواخراوە ئەو كۆبونەوەیەش بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو بە نوسراوی فەرمی نوسینگەی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی ئاگاداری دەروێش و خەلیفەکان لە عێراق و ئێران كرد بگەنە تەكێی سەرەكی لە سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا