لامەركەزی كارگێڕی پلەبەندی و ئاستی جیای ھەیەو باشترینیان لامەركەرزی فراوانە كە لە بەریتانیاو ھاوشێوەكانی پیادەدەكرێت و پێشی دەوترێ « حوكمی لۆكاڵی»
دیارە دەستوری عێراقیش ڕێگای داوە بەفراوانترین پلەكانی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی لە مادەی ١٢٢ بە ھەڕەمەكی ئەو دوستەواژەیەی بەكار نەھێناوە
بۆیە داواكردنی ئەوپەڕی پلەكانی لامەركەزی كارگێڕی كارێكی دەستوریەو زۆر پشتگیری دەكەین و بڕوای تەواویشمان پێیەتی بە پێچەوانەی بەھەرێم بون كە كارێكی نادەستوریە
ئەوەی لایەنی باشی پرۆژەكەی یەكێتیە ئەوەیە :
یەكەم /بۆ ھەموو پارێزگاكانی ھەرێمە نەك تەنیا سلێمانی و ھەڵەبجە وەك سەرەتا بانگەشەیان بۆ دەكرد
دوەم / كورتكردنەوەی رۆتینات لە نێوان پەرێزگارو سەرۆكی یەكە كارگێڕیەكان و سەرۆكایەتی حوكمەت وەك ئەوەی لەمادەی شەشەمی پرۆژەكەدا ھاتوە بەدروست كردنی ئەنجومەنێك لە نێوان سەرۆكایەتی حوكمەت و پارێزگارەكان ، ئێمە زۆر دەمێكە داوای ئەوە دەكەین ، بیرمە ساڵی١٩٩٩ لە رۆژنامەی ئیتیحادی ئەوسا وتارێكم بوعەرەبی نوسی كەچی ھەندێ لەسەركدایەتیەكانی ئەوسای یەكێتی بە وتەی نەشیاوو ئاست نزم وەلامیان دایەوە
بەڵام لایەنە نێگەتیفەكانی پرۆژەكە ئەمانەن:
یەكەم / بە پەیڕەو « نڤام » پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەریبكات كەدەبوایە بە پرۆژەی یاسا پێشكەش بكرایەو ،چونكە لامەركەزی كارگێڕی بە یاسا رێكخراوەو پێویستە یاساكە ھەموار بكرێ و زۆرترین دەسەلاتی كارگێڕی و داریی بدرێت بە پارێزگاكان ، من پێشتر پێشنیازم كردبوو ، كە ئەو دەسەڵاتانەی لەیاسای ژمارە ٧١ ی ناسراو بەیاسای پۆل بریمەر بكرێنە بنەما بۆ ھەر ھەموارێك ،چونكە زۆرترین دەسەلاتی كارگێڕی و دارایی بەخشیبوو بە پارێزگاكان
دوەم/ پەیرەو ئاستی لە ئاستی یاسا نزمترەو نابێ پێچەوانەی یاسا بێت ، بەلام ھەر لەم پرۆژەیە مادەی تێدایە پێچەوانەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانە بۆ نمونە مادەی حەوتەم
سێیەم / پەیرەو یان بۆ وردكردنەوەی یاساكەیە یان بۆ دیاری كردنی كارو میكانیزمی كاری پەیكەری ئەو دام و دەزگایانەیە كە یاساكە دایمەزراندون ، بەلام ئەم پەیرەوە ھەر لە ھێڵە گشتیەكاندایەو زیاتر باسی بەلامەركەزی كردنی داھاتی كردوە بەڵام لەو گرنگتر لامەركەزی كارگێڕی واتە دەسەلات كە خۆی لەقەرەی ئەوە نەداوە ، بۆ نمونە پۆستە گشتیە بالاكانی پارێزگاكان دامەزراندن و لادانیان تەنھا لەدەسەلاتی ئەنجومەنی پارێزگاكان بێ ، كە لەیاسای برێمەر زۆر باش دابووی بەوان بەلام یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە ٣ سالی ٢٠٠٩ پاشەكشەی لێكرد بەئاراستەی مەركەزیەت
چوارەم / پەیڕەو ئەنجومەنی وەزیران بەزۆرینەی دەنگی وەزیرەكان دەری دەكات ، دەتوانی ھەركاتێك ویستی بەزۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی وەزیران لە بارو زروفێكی تردا لێی پەشیمان بێتەوە یان كاری پێ نەكات لەبەردەمی پەرلەمانیش بەرپرس نابێ
دیارە من ھەركەس و لایەنێك داوای ھاوكاری یاسایی لێ كردبم ئامادەیی خۆم دەربڕیوەو لەو بوارەدا درێغیم نەكردوە
بۆ پرۆژەی لامەركەزی ئیداری یەكێتی و گۆڕانیش پەیوەندیان كردو من ئامادەیی خۆم نیشاندا بۆ ھەموو ھاوكاریەك بەلام خۆیان نەیانپرسیەوە