خەو خۆشە ئەگەرنەشبێ

نازانم بە چی پێوەر و پێودانگ و بە كوام هەڵسەنگاندن و دوور مەودای سیاسی و بینینی ئەودیوی كۆی هاوكێشەكان پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵە ستراتیجی و كوشندەكەی كرد؟

مرۆڤی ئاسایی بەرلەوەی بخەوێ دنیایەك خەیاڵ و خولیا دەباتە ناو جێگاكەی ! تا هەر هیچ نەبێ بە خەویش بێ بینێت.

راست و دروستی هاوكێشەكان و كۆی ململانێكان روونن، بینراون و هەست پێكراون !

بەڵام ئەوەی كە نەزاندراوە و هەست پێنەكراوە دیوەكەی تری كۆی ململانێكانن،
واتە: كۆدە شاراوەكان و پاسوۆردی كۆی كێشەكانن كە لای هەندێ كەس و لایەن هەن! ئەوانی دی تەنها تەماشاكارو ناوە ناوەش دەردە دڵ و نیگەرانی و گلەییش دەكەن.

كۆی كێشەكەو سەرچاوەی مەینەتی و داڕمان و پاشاگەردانی لە كۆی نەهامەتیەكانی چەند ساڵی رابردووی ناگووزوری و كولەمەرگی و قوڕبەسەری و تێكچوونی سەرلەبەر و شیرازەی كۆمەڵگای كوردی
(نەوت و نەوت و نەوت )بوو.

دێمە سەر شەراكەت و پشك پشكێنەو هاوئاهەنگی و كێن بەشدار بووانی ئەو نیقمەتە و كارەساتە!

بێگومان ئەمەش قسە هەڵدەگرێت و دەبێ لەسەری بوەستین و وەك خۆی وێنای بكەین.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كوێی ئەم هاوكێشە نادیار و پر گومان و ناروونەیە؟

یەكێتی بۆ تا رۆژی ٤/٢٩ ی ئەمساڵ بێ دەنگ بوو ؟

٤/٢٩ چی بوو؟

بافڵ جەلال تاڵەبانی ووتی

١

٢

٣
واتە لەم بەروارەو بە پارتی ووت :

هەستە لە خەو

خەو زەرەرتانە

بەخەوی واقووڵ گەل و میللەتێك تووشی نسكۆو كارەساتێكی تری وەك مێژوو مەكەن

وسلام علیكم وعلی من اتبع الهدی

فەرهەنگ گۆمەشینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا