ئارام بوونەوەی دۆخەكە گرنگترە لە هەموو شت

دۆخەكە نەخوازراوە، هاوكێشەكان ئاڵۆزن و سەری داوەكان ئاڵۆزترن و ، ئاڵۆزێندراون!

ناچمە ڕەففە پڕ لە كارەسات و خوێناویەكانی دۆزی كورد و مێژووی كوردو پر خەفەتباری

ناشمەوێ بچمەوە نێو دێڕە پر گوماناویەكانی ئەو دۆز و دۆخە تراژیدیایە ( بێگومان بەدەست كورد خۆی

هەموو هاوكێشە لاسەنگەكان

هەموو ناهاوسەنگیەكان

هەموو كێشمە كێش و ململانێكان

هەموو نەهامەتی و ناگوزوریەكان

تاكە باجدەر و قوربانی گەل و میللەت و هاووڵاتی و هاو( نیشتیمانی) بووە!!!!

چ زەوقێكە؟

چ میزاجێكە؟

چ پاساوێكە؟

چ بریارێكە؟

هەمووی ئەوەی كە دەگوزەرێ و روو دەدات پێچەوانەو دژی خەڵك و قووت و بودجەو مووچەی خەڵكە خەڵك!

یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیەكانی نێوان هێزو لایەنە ناكۆك و ركابەرەكان( نەوەك دوژمنەكان)

و پاكتاو( التصفیە) كردنی دەرەنجام و سەرەنجامەكانی بریتین لە قوربەسەركردن و نەهامەتی و دارمانی تاكی كورد و لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەی كۆی جوانیەكان، دەبێتە كارەسات و تۆماركردنی مێژوویەكی پڕلە نەنگی وەكو ئەوانی تر و قۆناخەكانی تر.

بەوپەڕی بروابوونم و خوێندنەوەم بۆ دێڕە هەرە ئاڵۆزەكانی تر لەم دۆخە تەنها چارەسەر و یەك رێگا ئارام بوون و دان بەخۆداگرتن و هێمنییە لە كۆی ئاكار و كار و كردارو لێدوان و ئاگر نەدانی پووش و پەڵاشی نێو پەیوەندیەكان وبەنزین نەكردنە بە ئاگری بچووكی هەڵگیرساوی بەرژەوەند پەرستەكانی نێو پرۆسەكەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە كۆمەڵێك گەورە بازرگان و تازە پیاكەوتووی نێو هاوكێشەی سیاسی و سیاسەتخوانانی تازە پێ گەیشتووی هەرزەی هیچ لە بارا نەبووی خولقێنەری ئەم دۆخ و ئەو واقیعە!

-ئاسانترین رێگا، كەمتر دزی كردن و كەمتر خواردنی بەشی ئەوانی دیكەیە

-ئاسانترین رێگا، لێبووردەیی و نەفەس و هەناسەی كراوەیە بەرامبەر كۆی خراپەكاری و ئاڵنگاریەكان

ئاسانتر لەهەموو ئەوانە ئاشتكردنەوەو بەخۆداچوونەوەیە بۆ كۆی بەرنامە هەڵەكان و كۆی كەم و كورتیەكان.

بگەرێنەوە بەردەم یەك ئیرادە ئەویش خەلك و گەل و میللەتە.

من و هەموومان دەزانین یاریەكە لە خۆش و تام دەرچووە و دەشزانین كێ و چۆن و بۆچیش خەتابارە!؟؟؟

بەڵام با لێرە بوەستێت و كەمترین ماوەمان ماوە ببین بە بەرداشی نێوان هێزە ئێقلیمیەكان و بەرژەوندی زلهێزەكانی تر كە ئەوانیش هیچ رەچاوی بنەمای مرۆڤایەتی و ئەخلاق و مافی هیچ كام لەگەلانی وەك ئێمە ناكەن.

ئەم چەند دێرەم پڕە لە بێ هیوایی

پڕیشە لە هیوا ئەگەر بەهەردوو دیوەكەدا بیخوێنیتەوە

فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا