تەواوی چاوپێکەوتنەکەی میسی لە کەناڵی(laSexta)ی ئیسپانی لەگەڵ رۆژنامەنووس جۆردى ئیڤۆلی
میسی :
بۆندکردن لەگەڵ نیماڕ کارێکی زۆر سەخت دەبێ بۆ سەرۆکی نوێ، چونكه یانەکە پارەی نیە. هەست بەئازار دەکەم لەوەی لەمەدرید تووشی فشار هاتووم بەتایبەت لەبەرژەوەندی زەریبە و باج ، لەکۆتاییدا من لەسەر حەق بووم ، هەروەها هەندێ کاربەدەست و ئیدارەی حکومی لەبەرشلۆنە ئەزیەتیان دام.
ئەگەر چاڤی ببێتە ڕاهێنەر تۆ دەمێنیتەوە ؟
میسی :
نازانم ، باچاوەڕێی هەڵبژاردنەکان بکەین بزانین چی ڕوودەدات .
نەخێر ، هەندێ خەڵک دەڵێن کەمن باڵادەستم بەسەر یانەکە و بیربکەوە کەمن بڵێم دەمەوێ فلان کەس ببێتە سەرۆک چی ڕوودەدات ؟.
میسی :
دەڵێن کەمن بوومەتە چاوی ڕاهێنەری هەڵبژاردە و وە من ناچارم کردووه کەبەشداری بەهاوڕێکانم بکات. دەڵێن کەمن بهشداری بۆندەکانم کردووە، ئەو کارو قسانە زۆر دوورن لەواقیع.
ئایا قسەت کردووە لەگەڵ پیپ ؟
میسی :
بهلێ قسەمان کردووە دەربارەی سیتی و دەربارەی بەرشهلۆنه، دەربارەی ئەوەی کاروبارەکان لەئینگڵتەڕا چۆنن ، بهڵام چاوپێکەوتنی نوێمان نەکردۆتەوە ئەگەر ئەوە مەبەستتە .
میسی :
من دەمزانی کەئەگەر لەگەڵ بەرشە بچمە دادگا ئەوا براوەدەبم بەڵام نەمویست بەم ڕێگەیە بچمە دەرەوە لەیانەکە .
میسی:
یاری دەکەم لەپێناو بردنەوە و بەخشینی هەموو تونایەکم لەپێناو تیپەکەم ، نەک لەپێناو ئەوەی بڵێن کەمن باشترینم .
ئایا ئەگەری ههیه بچیتە یانەی ڕیال ڕۆژێ لەڕۆژان ؟
-میسی :
نەخێر ئەوە مەحاڵە .
میسی:
سوێندت بۆ دەخۆم هەتا ئێستا هیچ بڕیاڕێکی ڕوون نیە لهسهر رۆشتنم له تیپهكهم نييه.
من نازانم لەداهاتوو چی ڕوودەدات ، ئەوەی دەیزانم کەمن دەمەوێ بجەنگم و براوەبم .
میسی :
چاوەڕێی کۆتایی وەرز دەکەم و پاشان بڕیاڕ دەدەم .
میسی :
بەرشهلۆنه لەهەموو یاریزانێک گەورەترە تەنانەت لەمنیش.
هونەرکۆتاک