شەوێكی تری پڕ گۆڵ بەڕێوەچوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی دووەم شەوی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە وێنەی شەوی یەكەم پڕ كێبڕكێ‌ و ململانێی مەزن بوو.

دۆڕاندنی مانچستەر بەرامبەر باشاك شهێر 1 – 2

لە نێو یانە گەورەكانی ئەوروپادا شەیتانە سورەكانی مانچستەر و پاریس سان جێرمان گەورەترین زیان بەركەوتووانی شەوەكە بوون بەو پێیەی هەردووكیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان میوانی هەر یەك لە یانەكانی باشاك شهێری توركی و لایبزیجی ئەڵمانی بوون و هەردووكیشیان تووشی دۆڕان هاتن.

بردنەوەی بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە پلە دووەكانی دینامۆ كیێڤ

لە لایەكی یۆڤینتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە بردنەوەیەكی گەورە گەڕایەوە و بەرشەلۆنەش لە نێو یاریگای خۆیدا بە دۆخێكی خراپ دا تێپەڕی سەرەڕای ئەوەش بە گەڕانەوەی مارك ئەندریا تیرشتیگنی گۆڵچی ناوازەی ئەڵمانی توانی بردنەوە بەرامبەر بە پلە دووەكانی یانەی دینامۆ كیێڤی ئۆكرانی تۆمار بكات.

بردنەوەی یۆڤی لە فرینك فاروزی

چێڵسی و سڤیلیاش بردنەوەیان تۆمار كرد و كێبڕكێی كۆمەڵەكەیان بە گەرمی هێشتەوە لە نێوان خۆیاندا.

بردنەوەی چێڵسی لە ڕین 3 – 0

هەروەك بروسیا دۆتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی و چەند ڕۆژێك پێش دیر كلاسیكۆ بەرامبەر بە بایرن بە بردنەوە گەڕایەوە بۆ ئەڵمانیا و لاسیۆش كە لە زۆرێك لە ئەستێرەكانی بێ‌ بەش بوو بە هۆی كۆڕۆناوە توانی یەكسانی بسەپێنێت بە سەر یانەی زینێتی ڕوسی دا.

بە گەڕانەوەی بووە فریادڕەسی یانەكەی و خەڵاتی پیاوی یارییەكەی بردەوە

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:

كۆمەڵەی پێنجەم E
چێڵسی 3 – ڕێن 0
سڤیلیا 3 – كراسۆندار 2

كۆمەڵەی شەشەم F
زینێت 1 – لاسیۆ 1
كلوب بروگ 0 – دۆرتمۆند 3

كۆمەڵەی حەوتەم G
بەرشەلۆنە 2 – دینامۆ كیێڤ 1
فرینك فاروزی 1 – یۆڤنتۆس 4

كۆمەڵەی هەشتەم H
لایبزیج 2 – پاریس 1
باشاك شهیر 2 – مان یونایتد 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا