پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه لیۆ میسی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌مساڵ ریزی یانه‌كه‌ی به‌جێده‌هێلێت و رووده‌كاته یانه‌یه‌كی دیكه.
هه‌رچه‌نده بریاره هه‌فته‌كانی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بلوگرانه بكرێت و ته‌واوی به‌ربژێره‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن میسی له ریزی یانه‌كه ده‌هێڵنه‌وه و ته‌واوی ئاسته‌نگیه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌ڵام میدیاكان باس له رۆشتنی لیۆ بۆ یانه‌ی پاریسان جێرمان ده‌كه‌ن و نووسیانه:
میسی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه رێكه‌تووه و هاوینی ئه‌مساڵ رووده‌كاته پاریس، هه‌روه‌ها یانه‌كه ئاماده‌یی پێشانداوه ساڵانه بری (50) ملیۆن یۆرۆی پێ بده‌ن، كه ئه‌مه‌ش مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵییه و كه‌س به‌و ته‌مه‌نه‌وه ره‌تی ناكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به راستی هه‌واڵه‌كه به‌شی بازرگانی یانه‌كه له ئێستاوه ده‌ستیانكردووه به جۆڵه تا بری پاره و جۆری گرێبه‌سته‌كه بۆ میسی ئاماده بكه‌ن.