پۆله‌تیك سپۆرت
ئیدینا ئه‌لڤێس پاتیستای ناوبژیوانی دیاری وڵاتی بهرایزیل دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان به‌ڕێوه‌ببات، كه وابڕیاره مانگی داهاتوو له قه‌ته‌ر بكرێت.
به‌رپرسانی مۆندیاله‌كه بریاریاندا بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مۆندیالی یانه‌كان كاستێكی داوه‌رانی ژنان بانگ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی وڵاتی قه‌ته‌ر.
بۆ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌سه‌ركردایه‌تی ئیدینا ئه‌لڤێس دیاری كراوه كه ئه‌زمونی زۆری له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌یه به تایبه‌تی له مۆندیالی 2019ـی ژنان كه یاریی قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌مریكا و ئینگلته‌رای به‌ڕێوه‌برد.
له‌و باریه‌وه ناوبراو رایگه‌یاند:
“خه‌ونی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كانی پیاوان به‌ڕێوه‌ببات”.
كه ئه‌مه‌ش وایكرد پێش راكێشانی تیروپشكی خوله‌كه له 19ـی ئه‌م مانگه ئیدینا و كاستهكهی بۆ یاریی مۆندیالی یانه‌كان دیاری بكرێن.