وەزارەتی كشتوكاڵ: بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردەی هەرێم دەكرێت

پۆلەتیك پرێس

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، زانیاریان دەستكەوتووە كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكرێت، ئەوەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان هەیە.

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا باس لەوە دەكات، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران پێشتر نووسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی هەماهەنگیان لەگەڵ بكەن و رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو و چەندین بەرهەمی هاوردەیان قەدەغەكردووە.

دەشڵێت، “لەماوەی رابردوودا زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكرێت، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت.”

لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا لە یەكی ئابی ئەمساڵەوە تا كاتێكی نادیار، هاوردەكردنی بەرهەمەكانی (هەنار ، هەنجیر ،سێو ،شوتی ، خەیار م هەنگوین) قەدەغە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا