هەرێم و بەغدا پرسی ناوچە كێشە لەسەرەكان تاوتوێ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند، لەگەڵ راوێژكاری ئاسایش نیشتمانی عێراق كۆبوەتەوەو بڕیاردراوە چارەسەری ناوچە كێشە لەسەرەكان بكەن.

خالد شوانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە بەغدا لەگەڵ قاسم ئەعرجی راوێژكاری ئاسایش نیشتمانی عێراق كۆبووەتەوە و باسیان لە دوا پێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەردولا باسیان لە بارودۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان كردووەو جەختیان لەوەكردوەتەوە كێشەكانی ئەو ناوچانە لەرێگای دەستوور و دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن.

ناوچە كێشە لەسەرەكان كە بەناوچەی ماددەی 140 ناسراون بەردەوام جێگەی ناكۆكی و مشتومڕی هەرێم و بەغدا بووە، لەدوای پرۆسەی ئازادی 2003 ەوە دەیان كۆبونەوە لەبارەی چارەسەری كێشەی ئەو ناوچانە رێكخراوە، بەڵام هێشتا چارەسەر نەكراون.

دواتریش بەهۆی پرسی ریفراندۆمەوە كێشەكانی هەرێم و بەغدا لە كەركوك و دەوروبەری بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاوی ناو پێشمەرگە لەو ناوچانە كشانەوە، لەئێستاشدا چەندین هەوڵ هەیە تاوەكو پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی كە پێشتر لێی بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا