خالد شوانی ژمارەیەك بەرپرس لە كارەكانیان دوور دەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خالد شوانی، وەزیری دادی عێراق هەریەك لە بەڕێوەبەری بەندینخانەی تاجی و یاریدەدەرەكەی و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لە كارەكانیان دورخستەوە.

وەزارەتی دادی عێراق رۆژی سێ‌ شەممە 17_1_2023 لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، خالید شوانی، وەزیری داد بڕیاریدا بەڕێوەبەری بەندینخانەی تاجی و یاریدەدەرەكەی و بەرپرسی كاروباری ناوخۆیی و ئاسایشی بەندینخانەكە لەكارەكانیان دوربخاتەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری داد بڕیاریدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش پێكبهێنێت لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی بەرپرسانی بەندینخانەی تاجی كراون.

ئەوەش دوای ئەوە هات شەوی رابردو گرتەی ڤیدیۆیی ژمارەیەك زیندانی لە بەندیخانەی تاجی لە بەغدا بڵاوكرایەوە كە تیایدا زیندانییەكان بەهۆی نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان لە زیندانەكانیاندا، ناڕەزایی دەردەبڕن و داوا لە بەرپرسانی وەزارەتی داد دەكەن هاوكارییان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا