پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیدی لە ئەمشەوەوە چامپیۆنس لیگ هەموو یارییەكی ئاگرین و گرنگ دەبێت و قەرەبوو كردنەوە قورس دەبێت ئەگەر هات و یانەیەك تووشی دۆڕان هات.
یارییەكانی قۆناغی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی بە ئەمشەو سێ شەممە و سبەی شەو چوار شەممە تەواوی یارییەكانی گەڕی 3 ی بەڕێوە دەچن كە تیایدا ئەمشەو سێ شەممە یارییەكانی كۆمەڵەكانی (1 و 2 و 3 و 4) بەڕێوە دەچن كە تیایدا چەند یارییەكی لوتكە دەبینین وەك ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكەی سەر یاریگای ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلانۆی میوانی هەروەك لە هەمان كۆمەڵەی ئاگریندا یانەی شاختاری ئۆكرانی میوانداری یانەی بروسیا مینشن گلادباغ دەكات و لوتكەی لوتكەكانی ئەمشەویش لە نێوان ئەتەڵانتا بیرگامۆی ئیتاڵی و لیڤەرپول ڕیدزی دەبێت و بایرن میونخی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووش لە نەمسا میوانی یانەی ڕید بۆڵ سالزبۆرگ دەبێت.
كۆمەڵەی یەكەم A
سالزبۆرگ – بایرن سەعات 11 ی شەو
لۆكمۆتیڤ – ئەتڵەتیكۆ سەعات 8.55 ی شەو
كۆمەڵەی دووەم B
ڕیاڵ – ئینتەر سەعات 11 ی شەو
شاختار – گلادباغ سەعات 8.55 ی شەو
كۆمەڵەی سێیەم C
مان سیتی – ئۆڵۆمپیاكۆس سەعات 11 ی شەو
پۆرتۆ – مارسیلیا سەعات 11 ی شەو
كۆمەڵەی چوارەم D
ئەتەڵانتا – لیڤەرپول سەعات 11 ی شەو
میتیلاند – ئایاكس سەعات 11 ی شەو
دانەر ئەسڵان