پۆڵه‌تیك سپۆرت
تیپی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسبێر توانی یاریی لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئینگلیزی له یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بباته‌وه، له دێربی له‌نده‌ن چاوه‌روان ده‌كرا ئه‌رسیناڵ ركابه‌ریه‌كی گه‌وره بكات ، كه‌چی تووشی شكستێكی قورس بوون.
له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا به ئه‌سێستی هاری كین یاریزانی كۆری هیونگ مین سۆن له خوله‌كی (13) جوانترین گۆڵی ژیانی خۆی تۆماركرد، هه‌روه‌ها هاری كین له كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی هێنا.
له گێمی دووه‌م تیپه‌كه‌ی ئارتێتا چه‌ند هه‌وڵێكیان بۆ گۆڵكردن هه‌بوو، به‌ڵام لۆرێسی گۆڵچی ركابه‌ر به‌رده‌وام ده‌بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م یاریكه‌ره‌كانی ئه‌رسیناڵ و تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ توانی یارییه‌كه (2به0) بباته‌وه و جارێكی دیكه تۆتنهام له ریزبه‌ندی پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه.