یاری لووتکەی نێوان چێڵسی و مانچستەر یونایتد بە بێ گۆڵ کۆتایی هات

لە درێژەی یاریەکانی هەفتەی ٢٦ی خولی ئنگلتەرا لە یاریگای ستانفۆردبیرچ یانەی چێڵسی میوانداری یانەی مانچستەر یونایتیدی کرد و برایانە یەکی خاڵێکیان بێ بڕا .

دەست پێکی یاری هەستیاریەکی زۆری پێوە دیاربوو بۆیە هیچ کامیان ئاستی ڕاستەقینەی خۆیان پێشکەش نەکرد ، پاشان هەر دوو یانەکە چوونە نێو کەشی یاریەکە دواتر شێوازی یاریەکە گۆڕا بۆ هێرشبەر هێرش ، هەر دوو یانە چەندین جار نزیکبوون لەوەی تۆڕی یەکتر بهەژێنن بەڵام تۆپ بڕیار دەرەوەی گۆڵی هەڵدەبژارد و تایمی یەکەم بە ئەنجامێکی سپی و بەگۆڵ کۆتایی پێهات

تایمی دووەم چێڵسی بە گڕوتینکی زۆر بەرز و جیاوازتر بینرا ، لە خولەکی ٤٨ حەکیم زیاش بەلێدانێکی بەهێز چەسی خۆی تاقی کردەوە بەڵام دیخیا زۆر ئازایانە بەرپەرچی دایەوە .

دواتر سیناریۆی یاریەکە بەمجۆرەی لێهات چێڵسی بەردەوام هێرشی دەبرد ، مانیۆ بەرگری دەکرد و ناو بە ناو هێرشی پێچەوانەیان ئەنجام دەدا .

لە کۆتایدا یاری لووتکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات و یانەی چێڵسی ناڕاستەوخۆ جوانترین خزمەتی سیتی پێشەنگی کرد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا