پۆڵه‌تیك پرێس
كوشتارگه‌یه‌كى مۆدێرن و دوور له شوێنی نیشته‌جێبوون یه‌كێكه له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و كوشتارگهیهى ئێستا هه‌یه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته ناو گه‌ڕه‌كێكى شاره‌كه‌وه مهرجهتهندروستییهكانیشى تێدا نیه، به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه‌كه‌ش ده‌ڵێت، تائێستا چه‌ندین نووسراومان كردووه بۆ سه‌رووى خۆمان و له‌و كێشه‌یه ئاگادارمان كردوون.
دڵنیا فاروق ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه‌ى هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: بیناى كوشتارگه‌ى هه‌ڵه‌بجه موڵكى شاره‌وانییه ساڵانه ده‌دیدات به‌كرێ به به‌ڵێنده‌ر، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌ى گونجاو نیه و مه‌رجه تهندروستییهكانیشى تێدا نیه، تا ئێستا چه‌ند جارێك نووسراومانكردووه بۆ سه‌رووى خۆمان، قائیمقامیه‌ت و شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاگادارى ئه‌و كێشه‌یه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه‌ى هه‌ڵه‌بجه وتیشى: به‌ڵێنده‌رێك هات بڕیاریدا كوشتارگه‌یه‌كى مۆدیرنى ئه‌هلى بكاته‌وه ئێمه‌ش به‌ڵێنمان پێدا كارئاسانى بۆبكه‌ین به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كه‌شفى زه‌ویمان بۆ كرد ئه‌و كه‌سه رۆشتووه به‌ده‌م مامه‌ڵه‌ى كاره‌كه‌یه‌وه و تا ئێستا نه‌هاتووه‌ته‌وه بزانین چى كردووه.
كوشتارگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانه‌وه، هه‌فتانه 40 بۆ 50 سه‌ر مانگا و 220 سه‌ر بزن و 40 بۆ 50 سه‌ر مه‌ڕى تێدا سه‌رده‌بڕدرێت.