پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە دوو یاری كە یەكەمیان یەكسان و دووەمیان ئاگرین بوو بۆ پاریسییەكانی هەفتەی 7 ی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا دەستی پێ كردەوە كە تیایدا ئیمپا و هاوڕێكانی بردنەوەیەكی گەورەیان تۆمار كرد بەرامبەر بە نیم ئۆڵیمپیك و نماییشێكی بەرزی تۆپی پێ.
یارییەكان بەردەوام دەبن ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەك شەممە دوو یاری تری لوتكە دەبینین لە خولەكە ئەمڕۆ مارسیلیا میوانداری بۆردۆ دەكات و سبەی مۆناكۆ میوانداری مۆنپێلی دەكات و یارییەكانی تریش كێبڕكێی گەرمی لیگ 1 مان پێشكەش دەكەن لەم هەفتەیەدا.
لیستی تەواوی یارییەكان:
شەوی ڕابردوو هەینی
دیجۆن 1 X ڕین 1
نیم ئۆڵيمپیك 0 X پاریس سانت جێرمان 4
ئەمڕۆ شەممە
ستاد ڕیمس X لۆریان
مارسیلیا X بۆردۆ
سبەی یەك شەممە
ستراسبۆرگ X لیۆن
مۆناكۆ X مۆنپێلێ
نانت X ستاد برێست
ئەنجی X میتز
سانت ئیتیان X نیس
لیل X لانس
دانەر ئەسڵان