پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هۆڵی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار سیمینارێک بەمەبەستی دروستکردن و شێوازی ڕێکخستنی ڕەێڕەوی چەناڵێک لەبەردەسور بۆ ئاوی لافاو تاوتوێ کرا.
بە ئامادەبونی بەشێک لە ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار و نوێنەری هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەبەرهێنان و ئاودێری گەرمیان و مامۆستایانی زانکۆ وەک دیزاینەری پڕۆژەکە سیمینارێک ڕێکخرا.
لە سیمینارەکەدا قەبارە و شێوازی دروستکردنی چەناڵێک بۆ ڕێکخستن و ڕێڕەوی ئاوی لافاو لە چەمی بەردەسور تاوتوێ کرا.