پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی خاتوو وەسفیە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، خاتوو وەسفیە یەكێتییەكی سەر راست و تێكۆشەرێكی بەئەمەكی كوردستان بوو، لە رۆژانی سەختی خەباتدا نموونەی ژنی بوێر، بۆ شەهیدان و كەسوكارە سەربەرەزەكەشیان، دایكێكی خەمخۆر بوو.
دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی…
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی خاتوو وەسفیە، ژنە شۆڕشگێڕ و رێبواری ماندوونەناسی رێگەی خەبات تێدەپەڕێت.
خاتوو وەسفیە یەكێتییەكی سەرڕاست و تێكۆشەرێكی بەئەمەكی كوردستان بوو، لە رۆژانی سەختی خەباتدا نموونەی ژنی بوێر ، بۆ شەهیدان و كەسوكارە سەربەرەزەكەشیان، دایكێكی خەمخۆر بوو.
هاوسەرەكەشی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین عەلی شامار، تەمەنی بەخشییە شۆڕش و لەپێناو سەرفرازیی كوردستاندا قوربانیی زۆریاندا.
ئێمە مێژووی پڕ لە شانازی ئەو خێزانە قارەمانە و هەموو تێكۆشەرانی تر لەیاد ناكەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان