پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هەڵبژاردنەوە پێشنیاز بۆ یەکێتی و پارتی دەکات، هەردوولایەنیش دەڵێن، یەکەمجار بەجیا و دواتریش بەیەکەوە تاوتوێی دەکەین.
بەگوێرەی زانیارییەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان پێشنیازی کردووە، بۆ چارەسەری کێشەی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن، کورسی پێکهاتەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بکەن.
هاوکات، بەرپرسانی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێشنیازەکەوە دەڵێن، یەکەمجار بە جیا و دواتریش بەیەکەوە تاوتوێی دەکەین.
لەلایەکی دیکەشەوە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان باس لەوە دەکات، ئەوان دابەشکردنی کورسییەکان ڕەتدەکەنەوە و دەیانەوێت بە یەک بازنە بەشداری هەڵبژاردن بکەن.