پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پرۆگرامی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی لێکۆڵینەوە لە تاوانە ڕێکخراوەکان و تاوانە داراییە گەورەکان ڕادەگەیەنێت.
پڕۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەنجامدەدرێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی دەکات.
زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری پرۆگرامی گەشەپێدانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نێردراوی پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان پڕۆژەکە ڕادەگەیەنرێت”.
وتیشی، “ئەرکی پڕۆژەکە بەهێزکردن و پشتیوانیکردنی تواناکانە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی پێویست لەکاتی لێکۆڵینەوە لە تاوانە ڕێکخراوەکان و تاوانە داراییە ئاڵۆزەکان، کاردەکات بۆ بەهێزکردنی لێهاتوویی و شارەزایی و تەکنیکەکانی دادوەرانی عێراقی لە کەیسەکانی تاوانە ڕێکخراو و ئاڵۆزەکان”.