پۆڵەتیک پرێس
هەنگوین بەیەکێک لە تەندروستترین خواردنەکان لەجیهاندا دادەنرێت و بەکاردەهێنرێت، ماددەیەکی سروشتییە هەنگ دروستیدەکات، لە هەموو بوارەکانی پزیشکی و جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشییەکانی ڕەبۆ، هەوکردنی گەروو، چاو، قەبزی و هەوکردنی جگەر هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”doctor.ndtv”، ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن هەنگوین بۆ سیستمی خۆراکیت زیادبکەیت:
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە.
-بەرگری جەستە بەهێزدەکات و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ هەوکردنی گەروو بەکاردەهێنرێت، چونکە ڕووبەڕووی بەکتریا، ڤایرۆس و کەڕووەکان دەبێتەوە.
-تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە بەتایبەتی بۆ پێستی وشک لەوەرزی زستاندا یارمەتی شێدارکردنەوەی دەدات و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-چارەسەری هەوکردن و خوێنبەربوونی پووک دەکات، ئازار و نەخۆشییەکانی ددان کەمدەکاتەوە.
-بەپێی توێژینەوەکان هەنگوین یارمەتی ڕێکخستنی لێدانی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات، بۆیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی تەندروستی مێشک و باشتربوونی بیرەوەری دەدات.