ئەم خواردنانە پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

پزیشک ئێرینا کالینینا، پسپۆڕی ڕوسی لەبواری خۆراک ڕایگەیاند، فستق، مەعدەنوس و بیبەری شیرین سودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە.

پزیشکەکە لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕوونیدەکاتەوە ئەو تیشکانەی لە ئامێرەکانی وەک لاپتۆپ، تەلەفزیۆن و مۆبایلە زیرەکەکانەوە دەردەچن زیان بە خانەکانی چاو دەگەیەنن، ماددەکانی وەک لۆتین، زیاکسانسین و کارۆتینەکان پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکەن.

پزیشکەکە دەڵێت:” ئەو ماددانە جەستە ناتوانێت بەرهەمیان بهێنێت، بۆیە دەتوانرێت لەڕێگەی هەندێک لە خواردنەکانەوە بەدەستبهێنرێت”، جەختی لەوەشکردەوە ماددەی لۆتین و زیاکسانسین بەڕێژەیەکی زۆر لە سپێناخ، بیبەری شیرین، ڕیحان، مەعدەنوس، جەرجیر، بەزالیا، فستق و کولەکەی زەردا هەن، بەپێی ماڵپەڕی”نوڤوستی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا