دانی ئالڤێز دەگەڕێتەوە ئەوروپا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەو بەرگریكارەی دونیای بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە تەنانەت ئەوەتا تەمەنیشی بۆتە 37 ساڵ هێشتا هەواڵی لە بەرەوە دەكرێت و دەبێتەوە سەر دێڕی هەواڵەكان و مانشێتی ڕۆژنامەكان كەواتە ئەو دەبێت دانی ئالڤێز بێت.

دانی ئالڤێزی بەرازیلی بەرگریكاری ناوازەی باڵی ڕاستی یاریگا یاریزانی ئێستای یانەی ساوپاولۆی بەرازیلی و پێشووتری پاریس سانت جێرمان و پێشووتر یۆڤنتۆس و مێژوو لەگەڵ بەرشەلۆنە و دەركەوتوو لە یانەی سڤیلیا ئەندەلوسییەوە لە ئێستادا لەگەڵ یانەكەی دۆخی باش نییە و دەیەوێت ساوپاولۆ جێ‌ بهێڵێت و بگەڕێتەوە ئەوروپا بە تایبەتیش دەیەوێت لە پریمەرلیگ دا بگیرسێتەوە.

بە پێی ئەوەی ڕۆژنامەی لیكیبی فەڕەنسی بڵاوی كردۆتەوە ئالڤێز لە جەماوەری هاندەری یانەكەی تووڕەیە، چونكە زۆر دەست لە كاروباری ژیانی تایبەتییەوە وەردەدەن هەروەك ئەو یاریزانە لە دۆخی یانەكەی بێزارە كە ناتوانن بردنەوە تۆمار بكات هەر بۆیە بڕیاری داوە لەگەڵ ئیدارەی ساوپاولۆ كۆببێتەوە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی بە قاییل بوونی هەردوولا و گەڕانەوەی بۆ كیشوەری ئەوروپا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا