پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە مانگی رابردوو 23 هەزار و 430 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لە سلێمانی چارەسەركراون و زیاتر لە سێ هەزار منداڵیش داخڵ كراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لە رێكەوتی 1 بۆ 30_11_2022 لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید لە شاری سلێمانی 23 هەزار و 430 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە سێ هەزار و 61 منداڵ داخڵ كراون.
بەپێی ئامارەكە لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جەمال ئەحمەد ڕەشید 219 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 937 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە.
هەر لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەكەدا 18 هەزار و 80 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 562 سۆنەر و 80 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجام دراوە و 606 تیشك گیراوە.