پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو بریندارەی ئەمڕۆ سێشەممە گیانی لەدەستدا، ناوی کوڤان محەمەد سەعیدە و پۆلیسە.
جێی ئاماژەیە بە گیانلەدەستدانی کوڤان محەمەد سەعید، ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک گەیشتە پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان و 32 حاڵەتی بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لەناو ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە ئەفسەرێکی پۆلیس، دوو پۆلیس، خوێندکارێکی زانکۆ و کرێکارێک بوونیان هەیە.