هاووڵاتییەک بەهۆی کەوتنی بەفر بەسەریدا گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هۆشیار عەبدولکەریم، دانیشتوی گوندی گربەویلی سەر بە قەزای بەردەرەش لە چۆمان، بەهۆی کەوتنی بەفر بەسەریدا لە کوێستانی پرژێ، گیانی لەدەستدا.
ئەو هاووڵاتییە تەمەنی 35 ساڵ بوو، پێشەی پۆلیس بوو و خاوەنی چوار منداڵ بوو.
بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی کوێستانی پڕژێی کردبوو لە دەڤەری باڵەکایەتی، لەوێ دەکەوێتە ژێر کەویە بەفرەکانی پڕژێ و لەئەنجامدا بریندار دەبێت و لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران دەکرێت، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا